هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، حكومەت بەهۆی نەبوونی كاندیدەوە لەلایەن حزبەكانەوە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی داوە.

باسم خەزعەل پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، لایەنە سیاسییەكان ناتوانن كاندیدی نوێ بدۆزنەوە بۆ ئەوەی داواكارییەكانیانی خەڵك جێبەجێبكەن، بەو هۆیەوە حكومەت هەڵبژاردنەكەی دواخست.

دەشڵێت، “یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی دواخستنی هەڵبژاردنەكان، بێتوانایی كوتلە سیاسییەكانە بۆ دۆزینەوەی ئەو كاندیدانەی كە ئامادەن بۆ هەڵبژاردن، لە لایەكی دیكەشەوە ئامادەكاریەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وەك پێویست نین تا ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕێژەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكەدا زۆردەبێت، خەڵكیش ئاگاداری ئەوەیە كە هەڵبژاردن كورتترین ڕێگایە بۆ گۆڕانكاری.

پێشتر بڕیاربوو رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر بە رێككەوتنی سیاسی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، هەڵبژاردنەكە بۆ 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا