شاندێكی سەربازی هاوپەیمانان سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

پۆڵەتیك پرێس 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری  سەردەنی وەزارەتی پێشمەرگەیانكردو پرسی رێکخستنەوەو یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی داعشیان تاوتوێكرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 23ی ئابی 2021،  سەرۆكی ئەڕكانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ  کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس  بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری پرسی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و پرسی رێکخستنەوەو یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی داعش کرا بە تایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانیان تاوتوێكردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی  دوا پێشهاتەكانی رەوشی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەكردووە، هاوكات هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست وەسفكراوە، بەتایبەت لەكاتی ئێستادا، كە هێشتا هەڕەشەی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەكە ماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا