وەزارەتی پێشمەرگە: دەبێت هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەلەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی لەلایەن هێزێکی (پە کە کە)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5 ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پە کە کە)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیدەگەیەنێت، پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، بۆیە دەبێت هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا