وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی لە سنووری نێوان قەزای کفری و خورماتوو، چەندین بنکەی داعش خاپوورکراون و سێ ئۆتۆمبێلیش سوتێنراون.

دوێنێ یەكشەممە، 6ی حوزەیران، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە پشتیوانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان دژی داعش لە گوندەكانی نوری كفری و خورماتوو ئەنجامدا.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” لەرۆژی یەكشەممە 6ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزێکی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا، لە گوندەکانی پەلکانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای کفری و خورماتوو”.

دەشڵێت “لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنکەی تیرۆریستان خاپور کران،ئامانجی لەو ئۆپەراسیۆنەكەش دورخستنەوەو لەناوبردنی داعش بوو لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا