نەرویج پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپات دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێم، داوا ده‌كات  نه‌رویج رۆڵ و قه‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و زیاتر و فراوانتر بكات، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مووانه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ رۆرا هۆجسداڵ، وه‌زیری راوێژكار و هه‌ڵسورێنه‌ری كاروباره‌كانی نه‌رویج له‌عێراق و كۆلۆنێل تۆرلیستا، مولحه‌قی سه‌ربازی كونسوڵخانه‌ی نه‌رویج له‌ئوردن و عێراق  كۆبووەتەوەو تاوتوێی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی نوێ، له‌سەر پرسه‌كانی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ و رێفۆرمی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراوە.

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت و تیمی هاوپه‌یمانان له‌ پێناو ئاماده‌سازی و پێكه‌وه‌ كاركردنه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا.

ئاماژەی بەوەشكردووە،  هێزه‌كانی نه‌رویج رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان له‌مه‌شقپێدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ گێڕاوه‌و ئه‌و هاوكاریه‌نه‌ش جێگەی  بایه‌خی زۆری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌.

هاوكات، وه‌زیری راوێژكارو هه‌ڵسورێنه‌ری كاروباره‌كانی نه‌رویج له‌عێراق رایگەیاندووە، بوێری  هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ تێشكاندنی تیرۆریستان داعشدا بەرزدەنرخێنین و نەرویجیش بەردەوام دەبێت لە هاوكاری و پاڵپشتی  بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌چوارچێوه‌ی كارو ئه‌ركه‌كانی لە هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا