وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پرسەنامەیەك ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە رێگەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە وەزارەتی پێشمەرگە و خانەوادە و كەس و كاری شەهیدانی پێشمەرگە دەكات، كە شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێكی داعشدا لە سنووری پردێ شەهیدبوون.

لەو پرسەنامەیەدا، كە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و خانەوادە و تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە كراوە و تیایدا هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەربڕیوە و پشتیوانی و پشتگیری بەریتانیایان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتكردۆتەوە.

دەقی پرسەنامەكەیە:

لە كۆڵۆنێڵ (سێر چارلس سایكس بی تی)یەوە بۆ عەمید روكن محەمەد سەعید لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

بەناوی وەزارەتی بەرگری شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و كونسوڵی گشتی هەولێر، دەمەوێت سەرەخۆشی لە وەزیر و جێگرەكەی و هەموو پێشمەرگەكان بكەم، بەهۆی شەهیدبوونی خەمبارانەی دوو پێشمەرگەی قارەمان، كە شەوی ڕابردوو هەواڵەكەمان پێ گەیشتووە، تكایە سەرەخۆشیمان بۆ كەسوكاریان و هاوكاران و پێشمەرگە بریندا رەكان لەم كاتە خەمبارەدا لێ قەبوڵ بكەن.

بەردەوامبوونی نائارامی و توندوتیژی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان، راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاشتی و گەشەسەندنی ئەم هەرێمە بێوێنەیە دەبێت.

ئێمە پاڵپشتی ئێوە دەكەین لە شەڕی دژ بە داعش و دژی هەموو گروپە تیرۆریستییەكان، كە هەڕەشە دەكەن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە، ئێمە لەگەڵ هاوكارەكانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و پێشكەش كردنی هاوكاریەكانمان بۆ هێزەكانی پێشسمەرگە، هەروەها پشتیوانی لەو هەوڵ و كۆششە خێرایانە دەكەین، كە بۆ نوێكردنەوە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە دەیدەن. بۆ باشتركردنی ئاسایشی ناوچە كێشە لەسەرەكانیش بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی عێراقی فیدراڵ هاوكار و پاڵپشت دەبین بە دڵسۆزییەوە.

چارلس سایكس

ڕاوێژكاری بەرگری تایبەت

لە كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ـــ

هەرێمی كوردستانی عێراق

31ی تشرینی یەكەمی 2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا