سەرۆكایەتی هەرێم تاوتوێی هێرشەكانی داعش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 پێشمەرگە رایدەگەیەنێت بڕیارە سبەی دووشەممە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 ی پێشمەرگە بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان.

ماوەیەكە جموجوڵەكانی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان پەرەی سەندووە.

مستەفا چاوڕەش فەرماندەی گشتی هێزەكانی 70 بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیە لە گفتوگۆكردن لەسەر رێكخستنەوە و یەكڕیزی هێزەكانی پێشمەرگە و ئەو هێرشانەی داعش ناوە ناوە دەیانكاتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان.

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70 پێشمەرگە، وتی: بۆشاییەكی گەورە هەیە لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و لە سنورەكانی ئەوانەوە داعش دزە دەكەن و هێرشدەكەنە سەر خاڵەكانی هێزی پێشمەرگە.

بەرەبەیانی 1ی ئایار لە سنوری پردێ‌، داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی لیوای 10 ی هێزەكانی پێشمەرگە لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە و ئەفسەرێك شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی دیكە برینداربوون.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ساڵی 2019 ەوە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق لیژنەیەك پێكهێنراوە بە مەبەستی پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەڵام بە هۆكاری سیاسی حكومەتی عێراق ئامادەنییە ئەو ژوورە دەست بەكارببێت و لە 13_10_2020 یشەوە تا ئێستا هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەو لیژنەیە بەڕێوەنەچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا