وەزارەتی پێشمەرگە دوو لیوای نوێ پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات لە چوارچێوەی پرۆژەی چاكسازی، وەزارەتی پێشمەرگە لە رێكخستنەوەی لیواكانی بەردەوامە و بەپێی زانیاریەكانیش دوو لیوای نوێی پێشمەرگە پێكدەهێنن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئێستادا مەشقكردن و راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە دەستیپێكردووەتەوە، كە لە رابردودا بەهۆی كۆرۆناوە وەستابوو.

وتیشی، “پرۆژە چاكسازیەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و تائێستاش چەند خاڵێكی جێبەجێكراوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە هەر لیوایەك بكرێت بە سێ فەوج و دو لیوای دیكە پێكبهێنرێت”.

لەئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە بەچەند قۆناغێك لە هەوڵی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی یەكە ئیداریی و ژمێریارییەكانی وەزارەتەكەیدایە، هاوكات دەیەوێت لەرێگەی پرۆسەی رێكخستنەوەی كاروباری لیواكانەوە لیوای نوێ دروست بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا