وەزارەتی پێشمەرگە: هەماهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا نییە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەماهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا نییەو داعش لەناوچەكانی موسڵ و كەركوك دەستیان بەجموجوڵەكانیان كردوەتەوە.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هۆكاری سەرەكی سەرهەڵدانەوەی داعش و زیادبونیان لە ناوچەكانی هەرێم بۆ نەبوونی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان دەگەڕێتەوە.

لەچەند رۆژی رابردودا جیمس جێفری نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا و شەرشی داعش سەردانی هەرێمی كردو پرسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعشی لەگەڵ بەرپرسانی كورد تاوتوێ كرد.

لەو بارەیەوە لیوا قارەمان ئاماژەی بەوەكرد، هێزە عێراقییەكان ناتوانن وەك پێویست ئەو ناوچانە بپارێزن و هێزی پێویستیان لە ناوچەكاندا نییە، هیچ هەنگاوێكیش نییە بۆ ئەوەی بەهەماهەنگی پێشمەرگە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە پڕبكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا