پۆڵەتیك پرێس
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە دواین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بەغدا باس لەگەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕاوەكان نەكراوە.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو كۆبونەوانەی لەنێوان هەردولا دەكرێت تەنها بۆ دروستكردنی هەماهەنگی نێوان هەردولایە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە.
وتیشی، ” كۆبونەوەكان پرۆسەیەكی سەربازییە لە نێوانمانداو بەئامانجی گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە بۆ ناوچە دابڕاوەكان”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئاشكرایكرد، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و دەشتی نەینەوا پەیوەستە بەسەركەوتنی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەكانە كە ئەو گەڵاڵەیە لە دیالە دەستی پێكردووە.