بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە: چاكسازییەكانمان بەردەوامن

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە باس لە بەردەوامی كارەكانی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزەكانی 70و 80 دەكەن كە دەیانەوێت بەچەند قۆناغێك كار بۆ ئەو یەكخستنەوەیە دەكەن.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لە رێگەی پێنج لیژنەوە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبوارە جۆربەجۆرەكاندا بەردەوامیان هەیە.

وتیشی، “چاكسازییەكان خۆیان لە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، دیاریكردنی پاسەوان بۆ فەرماندە و بەرپرسە باڵاكانی وەزارەت و دەزگا حزبییەكان و یەكخستنەوەی ژمێریاری سەربازی هێزەكانی 70 و 80، و رێكخستنی دۆسیەی سەرجەم ئەفسەران و چەند بوارێكی دیكە دەگرێتەوە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، زۆربەی ئەو بوارانە لەسەر كراوە و بەشێكی زۆریان كراون بە رەشنوس.

لەماوەی رابردوداو لەچوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدا كە حكومەتی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكات، وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە كرد لە قۆناغی یەكەمدا پێكهاتەی هێزەكانیان رێكبخەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا یەكخستەوەیان بۆدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا