کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە عێراق رۆژانە پارەیەکی خەیاڵی قازانجدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی پەرلەمان جەختی لەوەکردەوە، تێکڕای قازانجی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە عێراق، بۆ هەر رۆژێک 90 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.

لەوبارەیەوە عەلا رەبیعی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ژمارەی هێڵە هاوبەشەکانی عێراق لە خزمەتگوزاری پەیوەندی کۆمپانیاکانی مۆبایل 50 ملیۆن هێڵی تێپڕاندووە.

باسی لەوەشکرد، بە تێکڕای دۆلارێک پەیوەندیکردن و دۆلارێکیش خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هەر رۆژێک لە عێراق، هەر هێڵێکی پەیوەندی داهاتەکەی دەگاتە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قازانجەی کۆمپانیاکانی پەیوەندی عێراق بەدەستیدەهێنن کۆمپانیای پەیوەندی هیچ وڵاتێکی دیکە بەدەستی ناهێنێت، وتیشی: ئابڕوچوون و گەندەڵییە حکومەت باجێکی کەم لەم کۆمپانیایانە وەردەگرێت.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا