قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌شاری به‌غدا راگه‌یه‌نرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڕیاریان دا، قەدەغەی سەرتاسەری هاتوچۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕابگەیەنن.

لەوبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، “قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا ڕادەگەیەنرێت و بڕیارەکەش هەموو ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان دەگرێتەوە”.

دەشڵێت، “بڕیارەکە لە کاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایەسەر کۆشکی کۆماریی لە بەغدا و چوونەناو بیناکەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا