مەسرور بارزانى هیچ بەڵێنیکى بۆ خاوەن زەوییەکانى ٨ی حەسارۆک نەبردە سەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم هیچ بەڵێنیکى بۆ خاوەن زەوییەکانى ٨ی حەسارۆک لە هەولێر نەبردە سەرو ئەمشەو ئەو خاوەن زەوییانە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

کەمێک پێش ئیستا ژمارەیەک لە خاوەن زەویییەکانى ٨ی حەسارۆک گردبوونەوەو رایانگەیاند، ئەو بەڵێنانەى پێیان درابوو لەلایەن سەرۆکى حکومەت و وەزیری شارەوانییەوە هیچیان نەبردە سەر.

یەکێک لە خاوەنی زەوییەکان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، چەندین ساڵە ئەو زەویانە دابەشکراون تائێستا هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابین نەکراوە، سەرۆکى حکومەتیش هەموو بەڵێنێکى پێداین، بەڵام هیچی نەبردە سەر.

ئەو هاوڵاتییە ئاماژەى بەوەشکرد، هیچ خزمەتگوزارییەک دابین نەکراوە بۆ ٨ی حەسارۆک و هاوڵاتیانیش بەو هۆیە ناتوانن خانوو لەسەر زەوییەکانیان بکەن.

هەروەها بەوتەى هاوڵاتیانى گردبوونەوەکە، حکومەت نایەوێت ئەم شوێنە ئاوەدان بکرێتەوە، بۆیە هیچی بۆ دابین ناکەن، ئەگەرچی سەرۆکى حکومەت هەموو بەڵێنێکى دابوو، بەڵام بێ بەڵێن دەرچوون.

هاوڵاتییەکى دیکە بە پۆڵەتیک پرێسی وتى، پارەیەکى زۆرم لە حەسارۆک خەرج کردوەو زەوییەکە لەسەر خۆشم تاپۆیە کەچی حکومەت هیچمان بۆمان نەکراوە، تەنیا شەقامێک دروستکراوە ئەو شەقامەشیان گرتووە.

 ناوەڕاستی ساڵی رابردوو سەرۆکی حکومەت خۆی چووە سەر زەوییەکان و لەگەڵ خاوەن زەوییەکاندا قسەیکرد و بەڵێنیدا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، بەڵام کێشەکانیان تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا