یەک ملیۆن ڤاکسینی تایبەت بە منداڵ گەیشتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، یەک ملیۆن ڤاکسینی تایبەت بە منداڵ کە لە سێ ژەم پێکهاتووە، گەیشتە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە 27 ی تشرینی دووەم وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، یەک ملیۆن ڤاکسین هاوردە کراوە، کە لە سێ جۆر پێکهاتووە، ئەوانیش تیتانۆس، وپینگ کاوخ، دیفسیریا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە ڤاکسینەکان لە لایەن کۆمپانیا گشتیەکانی دەرمانەوە هاوردە کراوە، دەگوازرێتەوەو بەسەر کۆگاکانی سەرجەم پارێزگاکان دابەش دەکرێت.

بەهۆی ئەوەی منداڵان بە تایبەت لەم وەرزەدا زووتر نەخۆش دەکەون، تەندروستی عێراق هەوڵدەدات ڤاکسینی زیاتر هاوردە بکات تایبەت بە نەخۆشیە وەرزیەکانی منداڵان زووتر توش دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا