تێپەڕینی خێزانەکانی داعش بەشەنگالدا ئێزدییەکان نیگەران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڤیان دەخیل، سیاسەتمەداری ئێزدی ئاشکرایکرد، گەڕانەوەی بەشێک لەخێزانەکانی داعش لەکەمپی هۆلەوە لەحەسەکە بۆ موسڵ بەڕێگای شەنگالدا، سوکایەتییەکی گەورەیە بۆ زامی ئەو قوربانییانەی هێشتا خوێنی سەردەمی داعشیان لێدەتکێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، 150 خێزانی داعش لەکەمپی هۆلەوە دەگوازنەوە بۆ کەمپەکانی باشوری موسڵ، سەرباری ئەوەی چەندینجار بەتوندی ئەم هەنگاوەمان رەتکردووەتەوە.

وتیشی، ئەم خێزانانە بەئۆتۆمبێلی تایبەتی حکومی بەناو قەزای شەنگالدا دەبرێنە خوارووی موسڵ، ئەمەش سوکایەتییەکی گەورەیە بەرامبەر برینی ئەو ئێزدییانەی هێشتا خوێنیان لێدەتکێت.

هاوکات، داوایکرد فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رێگریبکات لەتێپەڕینی کاروانەکانی “داعش” بەسەر خاکی شەنگالدا و وتیشی، پێویستە رێگایەکی دیکە بدۆزرێتەوە بۆ گواستنەوەی خێزانی ئەو کەسانەی بەزیندوویی ئێمەیان ناشت.

قەزای شەنگال بەیەکێک لەسەرەکیترین شوێنەکانی ئێزدییەکان دادەنرێت کە لەساڵی 2014 لەلایەن رێکخراوی چەکداری داعشەوە داگیرکرا، هەر لەلایەن ئەو چەکدارانەوە بەهەزاران ژن و منداڵی ئێزدی رفێندران و کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا