چەند دۆسییەك رێگرن لەبەردەم تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
مەزەر كروی پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: شەش دۆسییە هەبوون، كە یەكلانەكراونەتەوەو ئەو دۆسیانەش هۆكاربوون بۆ دواخستنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق.

مەزەر كروی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ئاڵۆزترین بودجەی دوای ساڵی 2003یەو زۆر كێشەی هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی راگەیاند، ئەنجامی كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراق بەگشتی هۆكارن بۆ دروستبوونی ئەو دۆسییانەو نەدۆزینەوەی رێگەچارەش بۆ ئەو كێشانە رۆژ بەرۆژ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە دوادەخات.

لەبارەی گرنگترین ئەو دۆسییانەی، كە رێگرن لەسەر دەنگدان بۆ پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، ئەو پەرلەمانارە وتی: پشكی هەرێم لەبودجەو پشكی وەزارەتەكانی خزمەتگوزاری و سندوقی ئاوەدانكردنەوە و دۆسییەكانی گرێبەستەكان‌و دامەزراندنیان.

بڕیاربوو رۆژی شەممە 20ی ئادار دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بدرێت، بەڵام پەرلەمان كۆبوونەوەی نەكردو دەنگدانی بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا