کەشناسیی هەرێم: ئەگەری درووستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەگەری درووستبوونی تەم و خۆڵ هەیە لە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەگشتیی بەرزدەبنەوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ هەینی (09-2-2024) ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوەتی.

کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەی شەممە 10-2-2024، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواوەتی دەبێت و ئەگەری درووستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لەکەشوهەوای بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە. هاوکات راشیگەیاند، پلەکانی گەرما لە رۆژی شەممەدا بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی شەممە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 18
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 8
گەرمیان : 21

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا