بەهۆی بارودۆخی وڵاتەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بارودۆخی ئێستای بەغدا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 29_8_2022، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوە نیشتیمانییەكانی خولی دووەمی قوناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرجەم قوتابخانە حكومییەكانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.

ئەوەشی خستوەتە ڕوو: بڕیارەکە دوای ئەوە دێت کە دۆخێکی نەخوازراو لە وڵاتەکەدا دروست بووە و دەمانەوێت ئاشتی و ئاسایشی خوێندکارەکان بپارێزین.

ئەم بڕیارەی وزارەتی پەروەردەی عێراق دوای ئەوە هات، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا دەستبەرداربوونی خۆی لە كاری سیاسی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە كاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا