پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق هۆكاری خاوبوونه‌وه‌ی خێرایی ئینته‌رنێت له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ئاشكراده‌كات.
ڕه‌عد مه‌شهه‌دانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “هه‌وڵی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی شۆك به‌رده‌وامه، كه بریتییه له ڕێگریكردن له به‌تاڵانبردنی تواناكانی ئینته‌رنێت” ده‌شڵێت “خاوبونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌وڵاتدا به‌هۆی زیاده‌ڕویكردنه سه‌ر كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێت و دزینی توانای ئینته‌رنێته”.
ده‌شڵێت “به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ ڕێگریكردن له به‌تاڵانبردنی توانای ئینته‌رنێت كه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درا، مانگانه چوار ملیار دینار بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، به‌مزووانه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌تاڵانبردنی تواناكانی ئینته‌رنێت له عێراق ده‌ده‌ن، كه هۆكارێكه بۆ خاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێت له ته‌واوی عێراق.