كاندیدە بەهێزەكانی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق كێن؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی بڵاویكردەوە، لیژنەیەكی حەوت قۆڵی هێزە شیعەكان سەرقاڵی تاوتوێكردنی چەند ناوێكن بۆ بەشداریكردن لە كێبڕكێی داهاتووی سەرۆكایەتی وەزیران بەڵام لە ناویاندا مستەفا كازمی پاڵپشتی گەورەی هەیە، موقتەدا سەدریش سورە لەسەر ئەوەی رەوتەكەی ئەو كاندیدی داهاتووی سەرۆكوەزیران دیاری بكات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە، باس لەوە دەكات لیژنەیەكی حەوت قۆڵی لە هێز و لایەنە شیعەكان دەستبەكارە لە پێناو دیاریكردنی كاندیدی داهاتووی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر سوورە لەسەر ئەوەی ئەو سەرۆك وەزیران كاندید بكات بە ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، بەهۆی ئەوەی پێی وایە گەورەترین لیست دەبێت لە قۆناغی داهاتوو.

ئەوانەی لە راپۆرتەكەی شەرقولئەوسەتدا ناویان هێنراوە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران لە خولی پێنجەمی داهاتوو، بریتین لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئێستای ئاسایشی نیشتمانی و عەدنان زورفی، پارێزگاری پێشووتری نەجەف و محەمەد شیاع سودانی، وەزیری پێشووتری كاروباری كۆمەڵایەتی و نزیك لە نوری مالیكی، بەڵام لەپاش گەڕانەوەی سەدر بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستا لە هەموویان چانسی زیاترە چونكە جگە لە سەدر پشتیوانی مەسعود بارزانیشی هەیە.

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییە عەرەبی و بیانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن مستەفا كازمی جێگەی ڕەزامەندی وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی هاوپەیمانی هاوكاری عێراقیشە لە شەڕی داعش بەتایبەت وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا