پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکەی سعودیە لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەمووزی داهاتووەوە بەڕێژەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.