موقتەدا سەدر: پەرلەمانی ئێستا هەڵوەشێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە ئەنجامبدرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێتەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، وتارێكی ئاراستەی مانگرتووانی رەوتەكەی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد.

لە وتارەكەیدا، سەدر رایگەیاند، ئەمەی ئێستا روودەدات ململانێیە لە سەر دەسەڵات و تا ئێستا بڕیارم نەداوە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بكەین.

وتیشی: ویستمان زۆرینەی نیشتمانی بەدەست بهێنین، بەڵام بەشێك لە لایەنەكان پەكیان خست.

ئەوەی خستە ڕوو ، ئێمە دژی هیچ كەس و لایەنێك نین، ئەوانەی دەیانەوێت ئێمە بكوژن، وەك ئەوەی لە تۆمارە دەنگییەكان هاتووە، ئێمە لە خۆشەویستی نیشتمان و گەلەوە داوای هیدایەتیان بۆ دەكەین.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا موقتەدا سەدر وتی: گفتوگۆمان لەگەڵیان تاقیكردەوە، بینیمان وڵات چی لێهات، وێرانكاری بەدوادا هات، دوای ئەوەی گەل قسەی خۆی كرد، گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانە سوودیان نابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، رازی نابم بە خوێنڕشتن بە هیچ شێوەیەك، بەڵام چاكسازی بە قوربانیدان دەبێت، ئامادەم شەهید بم لە پێناو چاكسازی و رزگاری گەل و نیشتمان.

سەدر راشیگەیاند، ئەی خەڵكی عێراق ئەگەر گۆڕانكاری و چاكسازیتان دەوێت، من چاوەڕێتان دەكەم. ئەگەر ئەم واقیعەشتان دەوێت، ئەوە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، ئێمە چاكسازیمان لە رەوتی سەدرەوە دەستپێكردووە. لە رەوتی سەدر پیاوانی سەرسەخت هەن لە رووی ئامادەیی و ژمارەوە بۆ قوربانیدان.

ئەوەیشی وت: بۆ ئەوەی سوودێكی ئاسمانی و پشتیوانی خودا بۆ هەمووان بێت، دڵنیام زۆرینەی گەل لەم چینە دەسەڵاتدارە پڕ بووە، ئێمەش پێیان ناڕازین، دەموچاوە كۆنەكان هیچ بوونێكیان نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا