وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، وەزیری بەرگری فەڕەنسا بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرس و وەزیرانی عێراق، گەیشتە بەغدا و وا چاوەڕوان دەکرێت سەردانی هەرێمیش بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بارلی لەگەڵ جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق کۆدەبێتەوە و لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی داعش و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر وڵاتەکە گفتوگۆ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە بارلی رایگەیاند، ئامانجی ئەم سەردانیکردنەم پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسایە.

وا بڕیارە لە درێژەی سەردانەکەیدا فلۆرانس بارلی، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا تاوتوێی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا