رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرێن واژۆ كرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە مەراسیمێكدا رێككەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا واژۆ كرا.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارێكدا وتی: ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرێن باڵیۆزەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن و هاوكاردەبین لەگەڵیاندا.

وتیشی: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەنگاوێكی گەورەمان بۆ پەیماننامەی ئاشتی .

ئاماژەی بەوەشكرد، رێ بە مسوڵمانان لە سەرانسەری دنيا دەدرێت كە سەردانی مزگەوتی ئەقسا بكەن.

ترەمپ وتی: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەست قەیران و پێكدادانەكانەوە دەناڵێنێت.

لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ئێمە لە پێش رۆژێكی مێژوویی و سەرەتایەكی نوێی ئاشتیداین و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەكاتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی هەڵوێستی حەكیمانەی سەركردایەتی ئیمارات و بەحرێنی كرد بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی، وتی: رێككەوتنیش تەنها لەنێوان سەركردەكاندا نییە، بەڵكو لەنێوان گەلەكاندایە.

وتیشی: هەموومان پێكەوە لەگەڵ یەكتر روبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبینەوە كە ناوچەكەمان لاواز دەكەن وەك كۆرۆنا.

هاوكات عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە مەراسیمەكەدا وتی: ئاشتی رووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، خستنەپاڵی زەوییەكانی فەڵەستینیش پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێش دەبات.

وتیشی: هەر بژاردەیەكی دیكەی دور لە ئاشتی دەبێتە كاولكاری بۆ ناوچەكە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا