دەستەی دەستپاكی لە چاودێریكردنی سامانی بەرپرسەكان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014 ەوە لە رێگەی فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانەوە كاردەكات بۆ شەفافییەت و رێگری لە گەندەڵی، سەرۆكی دەستەكە دەڵێت رێژەی پابەندبوونی ئەو بەرپرسانەی رێنماییەكانی ناو ئەو فۆرمە دەیانگرێتەوە لە ئاستێكی باشدایە.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەرت و سامانی بەرپرسان دوو قۆناغە، قۆناغێكیان ئەو بەرپرسانەن كە لە وەزیر و پەرلەمانتار پێكدێن، ئەم بەرپرسانە ساڵی یەكەمی دەست بەكاربوونیان و كۆتا ساڵی كاركردنییان لە پۆستەكەیان فۆرمەكەیان پێپڕدەكرێتەوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێم وتیشی: قۆناغی دووەم بریتیە لە راوێژكار و بریكاری وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و گەورە ئەفسەرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئەندامانی دادگا و پۆستە قەزاییەكان ئەمانە سێ‌ ساڵ جارێك فۆرمەكەیان پێپڕدەكرێتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر ئاشكراشیكرد تا ئێستا بە نزیكەیی 100% فۆرمەكان پڕكراونەتەوە و كۆنتاكتێكی باشمان لەگەڵ دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان هەیە، پرۆسەكە بەباشی بەڕێوەدەچێت و رێژەی پابەندبوونەكە تا ئاستێكی بەرزە و لێی رازین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا