تەرمی منداڵێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی منداڵێک لە زێی گەورەدا دۆزرایەوە کە ماوەی 12 ڕۆژە خنکاوە و تەرمەکەی نادیاربوو.

سۆنیا ئەمجەد منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانی دانیشتووی گوندی وەردەکی سەر بە پارێزگای نەینەوا بوو، 12 رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ باوکیدا بەمەبەستی کاری ئاودێری ڕوویانکردە باخەکەیان لە رۆخی زێی گەورە.

بە وتەی کەسوکارەکەی، سۆنیا لەناکاو پێی خلیسکاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە، لەکاتی رووداوەکەشدا منداڵێکی دیکەی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەو توانیویەتی خۆی بە لقی درەختێکەوە بگرێتەوە و خۆی دەربازبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی سۆنیا سەر ئاو کەوتووە و توانراوە لە زێی گەورە دەربهێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا