پەرلەمانتارێك باسی مەترسی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان باسی مەترسی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێم دەكات و دەڵێت، ” من مردوو ئێوە زیندوو دەبینن پەنجا ساڵی تر عەرەب لەهەرێمی كوردستان دەبنە زۆرینە خانوو وموڵكی شاروشارۆچكەكانی كوردستان وسیتەك ومێرگەپان وشوێنەگەشتیاریەكانیان لەسەر تاپۆ دەكرێ”.

ئەبوبەكر هەڵەدنی نووسیویەتی : “من مردوو ئێوە زیندوو دەبینن پەنجا ساڵی تر عەرەب لەهەرێمی كوردستان دەبنە زۆرینە، خانوو و موڵكی شار و شارۆچكەكانی كوردستان و سیتەك و مێرگەپان و شوێنە گەشتیاریەكانییان لەسەر تاپۆ دەكرێ”.

هەروەها دەڵێت: ئەم بابەتە بە داتا و ژمارە لە بیرۆكەیەكدا دەخەمە بەردەستی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كەچ مەترسیەك لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان بەڕێوەیە.

دەقی نووسینەكەی ئەبوبەكر هەڵەدنی

هەباسە لەم وێرانەیە چ باسە!؟

دكتۆرە باخان لەسەر ئاشكرا كردنی گەندەڵی ڕوبەڕووی هەڕەشە وگرتن وسوكایەتی دەبێتەوە.

بایی نرخی هەشت ملیار دۆلار زەوی تەخشان وپەخشان دەكرێ وبەكەس ناوترێ بەری چاوت كلی پێوەیە.

بازرگانێك تادوێنێ شەریكی عودەی وقوسەی كوڕەكانی سەدام حوسەینی گۆڕ بەگۆڕی نەفرەتی بوە،كەچی بەڕۆژی ئاشكرا و بەهەمان تاس وحەمامی جارانەوە لەناو جەرگەی هەولێری پایتەخت ولەبازاڕێك پارەی خەڵك حەپەلوش دەكات وكەسیش نابێ فزەی لێوە بێت.

لەولاوە دكتۆرێكی جوانكاری دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر چەندین ئافرەت ودەیان خەڵەتێنێ و وەك بەرزەكی بانان بۆی دەردەچێت.

زەوی هەیە دووسەد ساڵە بەدەست جوتیارەوەیە بەناهەق وناڕەوا لێی زەوت دەكرێت وكەس نیە جگە لەخودا سكاڵای خۆی بۆ بەرێت.

من مردوو ئێوە زیندوو دەبینن پەنجا ساڵی تر عەرەب لەهەرێمی كوردستان دەبنە زۆرینە خانوو وموڵكی شاروشارۆچكەكانی كوردستان وسیتەك ومێرگەپان وشوێنەگەشتیاریەكانیان لەسەر تاپۆ دەكرێ وئەوان وەك كوردیش نین ڕێكخستن وسنووردانان بۆ نەوەو وەچە وفرەژنی بكەن، وەك برایەكی عەرەبمان بەهاوڵاتیەكی خەڵكی پیرەمەگروونی ووتبوو( چەند ساڵێكی تر ئێمە خاوەن ماڵ وئێوەدەبنە غەریب)، چونكە دەسەڵاتدارە چاوچنۆكەكانی هەرێم جگە لەپارە هیچی تریان بیر نەماوە(ئەم بابەتە بەداتاو ژمارە لەبیرۆكەیەكدا دەخەمە بەردەستی پەرلەمان ولایەنە پەیوەندیدارەكان كەچ مەترسیەك لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان بەڕێوەیە.

دەزانن حوكمڕانانی هەرێم ستەم ونادادیتان گەیشتۆتە چڵەپۆپە،ئەم مفتە خۆرانەی دەوریان دوان چەند فریای ئەبو عودەی كەوتن هەر ئەوەندەش بەهانای ئێوەوە دێن، پەتی ئەستووری ستەمتان ڕوو لە پچڕانە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا