پاش هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، تمەن لەبەرامبەر دۆلار هاڕەی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا، بەهای تمەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەیەکی زۆر دابەزینی تۆمارکرد و لە ئێستاشدا جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە هەمان نرخی رۆژانی رابردووی.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، چەند کاتژمێرێکی کەم پاش هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی تۆماکرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە زیاتر لە 7 ملیۆن تمەنی ئێرانی.

دەشڵێت: لە ئێستادا پاش هێوربوونەوەی دۆخەکە هیچ ئاماژەیەک بۆ هێرشی هەڵگەڕاوەی ئیسرائیل نییە بۆسەر ئێران، ئەمەش بەهای ئەو دوو دراوەی گێڕاوەتەوە بۆ هەمان نرخی پێش گرژییەکانی شەوی رابردوو، لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 6 ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها راشیگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 148 هەزار و 250 دیناری عێراقی لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا