پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسێکی عێراق ئاشکرایکرد، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرما تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.
سادق عەتییە، کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرما تورکیا و وڵاتانی شام دەگرێتەوە، بەهۆیەوە کەشوهەوا ناجێگیردەبێت و بارانبارین ڕوو لە بەشێک لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لوبنان، باکووری سوریا و و ئێران دەکات.
ڕوونیکردەوە، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بارانبارینێکی کەم ناوچەکانی دهۆک و باکووری عێراق دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، ، ئەو شەپۆلە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین سنوری پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە.