پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ده‌ڵێت: رۆژی شه‌ممه ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق رون ده‌بێته‌وه، دوای كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: رۆژی شه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا وتیشی: له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران بابه‌ته‌كان روون ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی پرسی ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم، چونكه لایه‌نه عێراقییه‌كان پێیان وتووین ئه‌و پرسه پێویستی به بڕیارێكی سیاسی هه‌یه.
فارس عیسا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان شاندی هه‌رێم دووپاتی كردوه‌ته‌وه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی له یاسای قه‌رز بۆ هه‌رێم خراوه‌ته ڕوو، هاوكات پێویسته حكومه‌تی عێراقیش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێی بكات.
ئیوارەی نۆی ئەم مانگە جارێكی دیكە شاندی هەرێم سەردانی بەغدای كردەوە تا ئێستا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و لایەنی سیاسی کۆبوونەتەوە.