شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە كۆبونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم بكرێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ یەك شەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران گەیشتە بەغدا.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاندووە “شاندەكە لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، كۆبونەوەكانیان دەستپێدەكەنەوە”.

لای خۆشیەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “یاسای بودجە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو رێككەوتنەش كەكراوە بووەتە بەشێك لە یاساكە”.

وتیشی “هیچ كێشەیەكی سیاسی یان یاسای لەوپرسەدا نییە و تەنانەت ئەو مادانەی بودجە كە تانەی لێدراوە ماددەی 11 كە تایەبەتە بەهەرێم تێیدانییە و ئەوی ماوەتەوە كە پشكی هەرێم نبەهۆی كێشەی هونەرییەوەیە”.

بەوتەی شیروان میرزا ئەو وەفدەی كە چونەتە بەغدا دەتوانن لەڕووی هونەرییەوە كێشەكان چارەسەر بكەن و پرسەكە یەكلا بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا