گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا.. لەهەولێر زۆرترین و هەڵەبجەش کەمترینە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری هەفتانەی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە ڕۆژانی 21 تا27ی ئەم مانگە، 132تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، 3520 تووشبووی نوێ تۆماركراون و 3154 نەخۆشی پەتاكەش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم، ئەوەی خستووەتەڕوو، لەو هەفتەیەدا، زیاتر لە 30 هەزار پشکنین ئەنجامدراون و لەو رێژەیەش (3520) حاڵەتى تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترینى پشکنینەکان و تووشبووان لە هەولێر بوون، کە 1570 کەس بە تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.

هەروەها لەماوەى ئەو هەفتەیەدا (132) کەس بەهۆی تووشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ (64) کەس لەهەولێر و (46) کەس لەسلێمانى و (20) کەس لەدهۆک و لەهەڵەبجەش تەنها (2) حاڵەتى گیانلەدەستدان هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا