خالید شوانی بڕیارێك لەبارەی زیندانییانەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دادی عێراق ، بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە، بڕیارێكی نوێی لەبارەی زیندانیانی عێراقەوە دەركرد.

وەزارەتی دادی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 19_4_2023، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، فەرمانیكردووە بە هەردوو فەرمانگەی چاكسازیی گەوران و نەوجەوانان، لە رۆژانی جەژندا رێگە بدەن كەسوكاری زیندانیكراوان سەردانیان بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، خالید شوانی، جەختی لەوەشكردۆتەوە، ئەو هەنگاوەیان پەیڕەوكردنی مافی مرۆڤ و لەبەرچاوگرتنی دۆخی مرۆیی زیندانیكراوانە و لەسەر ئەو بنەمایە رەزامەندیمان داوە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، هەموو ئەو كەسانەی لە گرتوخانەكاندان و سەر بە وەزارەتی دادن و زیندانیكراون، رێگە بە كەسوكاریان دەدرێت سەردانیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا