خالید شوانی: دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك ڕاگیرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەنوسراوی فەرمی کارکردنی بە بڕیاری دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی  پارێزگای كەركوك ڕاگرت هاوكات ئاماژە بەوەشدەكات بەوبڕیارە دەسەڵاتی دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی پێكهاتەكانی كورد و توركمان بەسەر جوتیارانی عەرەب لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پارێزگای كەركوك سەندرایەوە.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە ۱۰۲۰ لە بەرواری ٢٠١٢/٥/٤ ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوێی کشتوکاڵێەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،لە دوای ئەو بڕیارەوە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێت، زەوییەكانی کورد و تورکمان، بەسەر جوتیارانی تردا دابەشبکات”.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ راشیگەیاندووە، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق و ئاڕاستەکردنی نوسراوی فەرمی بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە، وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەكەی دەركردووە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا