كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان لە بەغدا بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21-9-2021، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان و دەرباز محەمەد رێگە پێدراوی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان، لە بەغدا كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای كەرنەڤاڵەكەشدا خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی (2) ی پارێزگای كەركوك، وتارێكی پێشكەشكردوو رایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان بە دورشمی بەیەكەوە بەهێزترین، لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێكهاتووە، كە دەمانەوێت بە یەك دەنگ و بەیەكگرتوویی پێكەوە لە بەغدا بەرگری لە مافە رەواكانی هاووڵاتییانمان بكەین و شەڕی موچەو بودجە بكەین و كاربكەین لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری میللەتەكەمان.

خالید شوانی راشیگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان لە پلانیدایە كاربكات بۆ سەقامگیری لە عێراقدا، چونكە هاوپەیمانی كوردستان دەتوانێت لە بەغدا گۆڕانكاریی گەورە بكات لەسەرجەم بوارەكاندا.

وتیشی: سیاسەتی هاوپەیمانی كوردستان لەبەغدا سیاسەتێكی لێكتێگەیشتن دەبێت، هەمان كات چەندین پڕۆژەی ئابوری گەورەی دەبێت كە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی عێراق دەكات، هەروها وتی: ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراق چارەنوسسازە، بۆیە دەبێت هەموو هاووڵاتییان دەنگ بدەن و نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن.

شوانی تەئكیدیكردەوە، هاوپەیمانی كوردستان گرنگی تەواو بە گەنجان دەدات لە هەموو عێراق، بۆ ئەوەش پلانی زۆر گەورەو كاریگەری هەیە كە دەیەوێت لە خزمەتی هاووڵاتییانی عێراقدا جێبەجێی بكات، هەروەها وتی: هاوپەیمانی كوردستان پلانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدای هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا