شاندەكەی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ عەبادی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدرێژەی دیدار و كۆبوونەوەكانی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا لە ئێستادا شاندەكە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە كۆبوونەوەدان.

رۆژی 9 ی ئەم مانگە شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتوون لە خالید شوانی و دكتۆر مەجید حەمە ئەمین و ڕێبوار تەها ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی چەند ڕۆژێكە لە شاری بەغدان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی عێراق و ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عیراق ئەنجامداوە.

شاندەكە تا ئێستا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقدوم و عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و رەوتی سەدر و چەند لایەنێكی دیكەی عیراقی كۆبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا