پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بازاڕێكی ناوچەی سەدر لە بەغدا روویدا، ژمارەی كوژراوو برندارەكان بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تا ئێستا ژمارەی كوژراوەكان بۆ 20 كەس بەرزبووەتەوە و دەیانی دیكەش برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی تەقینەوەكەی ئەم ئێوارەیەی بازاڕێكی ناوچەی سەدری بەغدا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكردووە، تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوی دروستكراوی ناوخۆوە بووە.
چەند شایەتحاڵێك لە شوێنی رووداوەكە دەڵێن، ژنێكی “بەنگلادیشی” پشتێنەی بۆبمرێژكراوی پێوە بووە، وەكو شایەتحاڵەكان باسی دەكەن، پارچەی ژنەكەیان بینیوە دوای ئەوەی خۆی تەقاندووەتەوە.
تەقینەوەكەی بازاڕی وحیلات لە ناوچەی سەدر دوای بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی راگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق هات، كە تێیدا رایگەیاندبوو، والی بەغدای داعشیان دەستگیركردووە و لە دانپێدانانەكانیشیدا وتوویەتی بەنیازی ئەنجامدانی هێرش بووە.
دیمەنێک لە تەقینەوەکە