هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەیان ئەندامی داعش دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دەیان چەكداری داعشیان لە ژمارەیەك پارێزگا دەستگیركرد.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا لە هەریەكە لە پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، كەركوك، دیالە و بەغدا هێزەكانیان توانیویانە بە پشت بەستن بە زانیاریەكانی دەزگای هەواڵگری 32 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەلایەن دادگاوە بە پێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبون و بەشێكی زۆریان ئەندامی داعش بون.

ئەوەشهاتووە، هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەپێناو دەستگیركردنی ئەندامانی شانە نوستوەكانی داعش، بەتایبەت ئەو چەكدارانەی كە لە ناوچە دورەدەست و سنورییەكان مۆڵگەیان داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا