پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆی هەمەلایەنە كرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق، هەرێم و ئەو بەرەوپێشچونانەی هاتوونەتە پێش بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی.
هەر لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە لێكتێگەیشتن و پەنابردن بۆ گفتوگۆ وەك چارەسەرێك بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی گەیشتن بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەكێتی دووپاتكردەوە بۆ رێككەوتن لەبارەی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار كە لە ئاست پێویستی و خواستی ئەمڕۆی خەڵك و هەموولایەك بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.