بەغدا بۆ ئامادەنەبوو پێشوازیی لە شاندی هەرێم بکات؟

پۆڵەتیک پرێس:
بەغدا کاتی سەردانی شاندی هەرێم هەڵوەشاندە و مەرجی بۆ پیشوازیکردن لە شاندەکەی هەرێم داناوە.

ڕۆژی یەکشەممە شاندی هەرێم ئامادەکاری کردبوو لەسەر پرسی بوجە و بەپێشنیازی نوێوە بچنە بەغدا، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “پێشنیازی شاندەکەی هەرێم ئەوە بووە ڕێکەوتنی شەش مانگ بێت بۆ ناردنی موچە، تا حوکمەت لەکاتی هەڵبژاردن بتوانی موچە بدات گرفتی بۆ دروست نەبیت وە خۆپیشاندان و نارەزایی دروست نەبێت، بەڵام بریکارێکی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەوان وەلامی وەفدی هەر‌ێمیان داوەتەوە کە پیشوازی لە وەفدەکە ناکەن بەبێ ئەوەی داتا و ئاماری دروستی فەرمانبەران و داتای گشتی داهاتی ناوخۆی هەرێمیان پێنەبێت”.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک وتیشی “بەغدا لەسەر ئەو دوو بنەمایە رێکەوتن دەکات کە داهاتی هەرێم حساب بکات، لەگەڵ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشە بوجەی هەریم بەپێی ئەو ئامارە دەنێریت بەڵام هەرێم هیچ ئامارێکی دروستی فەرمانبەرانی لانیە، هەروەها داهاتی هەرێم نادیارە”.

هەر بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆڵەتیک پاش بێ ئومێدبوونی حکومەتی هەرێم لە ناردنی پارە لە بەغداوە، بڕیاردرا بۆ ئەم مانگەش موچە بە لێبڕینی 21% دابەشبکرێت، هاوکات ڕۆژی چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا