داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی بەغدا راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی بەغدا راگەیاند كە بووە هۆی كوژرانی 32 كەس و برینداربوونی 110 كەسی دیكە.

داعش لە رێگەی ماڵپەڕەكەی خۆیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، یەكێك لە تەقینەوەكان لەلایەن چەكدارێكیانەوە بەناوی ئەبو یوسف ئەنساری بەهۆی پشتوێنێكی بۆمب رێژ كراوەوە ئەنجامدراوە و تەقینەوەی دووەم لەرێگەی چەكدارێكی تریانەوە بە ناوی محەمەد عارف موهاجیر ئەنجامدراوە.

تەقینەوە خۆكوژییەكانی بەغدا لە ناوچەكانی باب شێخ و ساحەی تەیران روویاندا.

دوای تەقینەوەكانی رۆژی پێنج شەممە مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەریەكە لە فەرماندەی گشتی پۆلیسی فیدڕاڵی، بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری و فەرماندە و بەپرسی بەشی هەواڵگری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی بەغدا و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئەمنی و سەربازی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا