پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا لە بەغدا بەئەرێنی وەسف دەكات و ئاماژەی بەوەشدا شاندە هاوبەشەكە كار بۆ نزیكردنەوەی بۆچوونەكان دەكات لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدردا.
رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی بەغدای یەكێتیی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاند: شاندە هاوبەشەكە چەندین دیدارو كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەبەغدای پایتەخت ئەنجامداوەو سەرجەم كۆبوونەوەو دیدارەكانیش ئەرێنی بوون.
شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی لە بەغدا بەجیا لەگەڵ هەریەك لە هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و چەند هێز و لایەنێكی دیكە كۆبوونەتەوە و دیدارو كۆبوونەوەكانیش بەردەوام دەبن.