خالید شوانی سکاڵا دژی کەناڵێکی نزیک لە پارتی تۆمار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەرامبەر هەواڵێكی “پڕ تۆمەت و بوختان” ، خالید شوانی سكاڵا لەدژی كەناڵی كوردستان 24 تۆمار دەكات .

لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دادی عیراق ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لەبەرامبەر هەواڵێكی پڕ لەتۆمەت و بوختانی كەناڵی (كوردستان24) و پێگە ئەلیكترۆنیەكانی سەر بەو كەناڵە كە بڵاوكراوەتەوە لەسەر د.خالد شوانی وەزیری داد و تیایدا كەناڵەكە بەڕێزیانی توومەتبار كردبوو بە پیلانگێڕی بۆ دەستكاریكردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كەركوك و كەمكردنەوەی كورسییەكی پارتی بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی عەربی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ د.خالید شوانی لە دادگا سكاڵای یاسایی لە دژی كەناڵی (كوردستان 24) تۆماركرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وێرای جەخت كردنەوەمان و باوەربوونی تەواومان بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بەڵام ناكرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بكەن د.خالید شوانی تەخوین بكەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاساییبن لەبەرامبەریان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا