شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی دووشەممە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لەبارەی چەند پرسێك كۆببێنەوە، بەتایبەت پرسی نەوت و غازی هەرێم.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، سبەی دووشەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە.

شاندەكە پێكهاتوون لە هەریەكە لە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەگەڵ عێراق و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەیەك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.

ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە دەربارەی پرسی نەوت و غازی هەرێم .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا