كورتهێنانی بودجەی ئەمریكا دەگاتە 311 ملیار دۆلار

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، كورتهێنانی بودجەی وڵاتەكەی گەیشتووەتە ٣١١ ملیار دۆلار، ئەوەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، لەمانگی رابردوو، كورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە ئاستێكی پێشوانەیی، كە تەنیا لەو مانگەدا كورتهێنانەكە 76 ملیار دۆلار بووە.

هەروەها وەزارەتەكە رایگەیاندووە، لەپێنج مانگی یەكەمی 2021، رێژەی كورتهێنان بەرێژەی 68 بەرزبووەتەوە، كە ئەوەش ئاستێكی پێوانەییە.

ماوەی ساڵێك زیاترە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا بڵاوبووەتەوەو بەو هۆیەشەوە، قەیرانی دارایی لەزۆربەی وڵاتانی جیهان دروست بووەو ئەمریكاش یەكێكە لەو وڵاتانەی زیانێكی زۆر بەر ئابوورییەكەی كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا