ئیسرائیل هەفتانە 600 ملیۆن دۆلار بەهۆی جەنگەوە زەرەر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسرائیل بەهۆی جەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، هەفتانە نزیکەی 2.3 ملیار شیکڵ (600 ملیۆن دۆلار) زەرەر دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی 11ـی 2023، بانکی ناوەندی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی ئەو خەرجییە زۆرەی لەسەر ئیسرائیلە لە شەڕی دژی چەکدارانی حەماس، مانگانە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری ئیسرائیل دەگات.

بانکەکە روونیکردووەتەوە، ئەو زەرەو زیانە ماددیانە خۆی لە داخستنی قوتابخانەکان و ئاوارەبوونی 144 هەزار کرێکار لەسەر لووبنان و سنووری باشووری ئیسرائیل، هەروەها بانگکردنەوەی سەربازانی یەدەگی ئەو وڵاتە دەبینێتەوە. کە هەموو ئەمانە، خەرجییەکی زۆری بۆسەر وڵاتی ئیسرائیل زیادکردووە و لەهەمان کاتدا، خەرجی بەردەوامیدان بە جەنگ وڵاتەکە بەرەو قەیرانێکی سەختی دارایی راپێچ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا