نرخی نەوت لە 75 دۆلار نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ زیادبوونەوەی داواکارییەکان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ سوتەمەنی، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 75 دۆلار.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێشەممە چەند گەورە بازرگانێکی نەوت پێشبینیان کرد، نرخی نەوت هەر لە سەروو 70 دۆلار بمێنێتەوە و رێژەی داواکاری لەنیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە ئاستی جاران و کاتی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا