پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی زانیاری نەبیستراو لەسەر بۆردومانەکەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکە، ئامانج لە بۆردومانەکەی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی تیرۆرکردنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، سێ ژەنەراڵی ئەمریکیش یاوەری مەزڵوم عەبدی بوون و لەکاتی هێرشەکەدا لە فڕۆکەخانە بوون.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوویدا و کاردانەوەی گەورەی لایەنە سیاسییە ناوخۆیی و جیهانییەکانی لێکەوتەوە.