لە کەلار رێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی کەلار بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێن بەربوون چەند رێکارێک دەگرێتەبەر.

بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی ئەحمەد قائیمقامی کەلار و ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان و نوێنەری ڤێتێرنەری گەرمیان و نوێنەری خۆپاراستنی گەرمیان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو ، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون ، کە لە ئێستادا لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و کوردستان بڵاوبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا

  1. لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رێگری بکەن لە ساغکردنەوەی گۆشتی بێ مۆر.

2. ئەنجامدانی هەڵمەتی ڕشتنی دەرمان دژی مێرووی زیان بەخش لە مەیدانی ئاژەڵان و شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان.

3. بڵاوکردنەوەی هەڵمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ناو هاوڵاتیان و کاسبکاران.

4. جەخکردنەوە لە بەکارهێنانی پێداویستییەکانی خۆپاراستن لە سەربڕخانەکان و گۆشت فرۆشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا